پۆڵه‌تیك پرێس:
یوسف كه‌لابی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دەریخست بۆ هەولێر کە ڕۆژگاری موجامەلەکردن لەسەر بەرژەوەندی گەل کۆتایی هات”.
یوسف كه‌لابی، له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بابه‌تێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه، “دانیشتنی ڕۆژی چـوارشەمە کە تاوەکـو کاتژمێر 6ی بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە بەردەوام بوو، دەریخست بۆ هەولێر کە ڕۆژگاری موجامەلەکردن لەسەر بەرژەوەندی گەل کۆتایی هات”.
ئو په‌رله‌مانتاره له‌نوسینه‌كه‌یدا كه به‌زمانی كوردی بڵاویكردوه‌ته‌وه ده‌شڵێت “گەلی کوردی عێراق لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كات، ئێوەن قەیران دروست دەکەن بۆ ئەوەی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكه‌ن كه‌وا بەغدا بودجە نانێرێت”.
یوسف كه‌لابی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، “ڕاستیدا کۆمپانیاکانتان دەوڵەمەند کرد‌و و گرەوتان لەسەر فەرمانبەرانی هەرێم كرد لە سه‌ركێشیه سیاسیەکانتان”.