عەلاوی بایكۆتی هەڵبژاردنی كرد

پۆڵەتیك پرێس

ئەیاد عەلاوی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق كشانەوەی خۆی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق راگەیاند.

وائیل عەبدوللـەتیف هاوپەیمانێتی مینبەری عێراقی كە عەلاوی سەرۆكایەتی دەكرد رایگەیاند، بەشداری هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ناكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، هاوپەیمانێتییەكەیان هەڵوێستی روون و راستگۆیانەی خۆی نیشان دەدات و لە هەڵبژاردن دەكشێتەوە و بایكۆتی دەكات.

هاوكات، داوای لە گشت لایەنە سیاسییەكانی عێراق كرد، بەشداری هەڵبژاردن نەكەن و كۆی پرۆسەكە بایكۆت بكەن.

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتریش موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر و حزبی شیوعی عێراقی و ساڵح موتڵەگ سەرۆكی بەرەی دیالۆگی نیشتمانی، كشانەوەی خۆیان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا