لەئەمساڵدا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و چین کەمیکردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی، دامەزراوەی ئایندەی عێراق بۆ لێكۆڵینەوە و ڕاوێژكاری ئابوری ئاشکرایکرد، لەماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و چین زیاتر بووە لە 24 ملیار دۆلار.

دامەزراوەی ئایندەی عێراق بۆ لێكۆڵینەوە و ڕاوێژكاری ئابوری ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، لەنیوەی یەکەمی ئەمساڵدا قەبارەی ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان چین و عێراق 24.16 ملیار دۆلار بووە و بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی 2022 بەڕێژەی %2.6 کەمیکردووە.

ئاماژەی بەوەکرد، بەراورد بە ساڵی 2021 لەهەمان ماوەدا بەڕێژەی %14.85 کەمیکردووە.

هاوکات، لەنیوەی یەکەمی ساڵی 2023، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان چین و وڵاتانی جیهان گەیشتووەتە 2.9 تریلیۆن دۆلار و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، کە 3.06 ترلیۆن دۆلار بوو بەڕێژەی %4.67 کەمبووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا