نزیكەی هەزار پارچە زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی گەرمیاندا دابەشدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس – نیگار عومەر

لەگەرمیان 980 پارچە زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەشدەكرێت و لە رۆژانی داهاتودا دەست تەواوكردنی رێكارەكانی دابەشكردنی ئەو زەویانە دەكرێت.

بەرزان كەریم بەرێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی گەرمیان بەپۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند، دوای ئەوەی لە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردرابوو زیندانیانی سیاسیی لەگەرمیان زەویان بەسەردا دابەشبكرێت لەئێستادا رێككارەكانی تەواو بووە و نزیكەی 980 پارچە زەویان بەسەردا دابەشدەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی گەرمیان كاری بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو زەوییانە كردووە كە دەكرێن بەزەویی نیشتەجێبوون و پێشتر زەویی كشتوكاڵی بوون و موڵكی هاوڵاتیان بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا