فراكسیۆنی یەكێتی: بڕیارەكەی حەلبووسی پێچەوانەی یاسایە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانی عێراقەوە كارێكی نایاساییە.

كەریم شكور، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانەوە بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كارێكی نایاسایی و نادەستوورییە، چونكە دەستوور لە دوای دانانی 30 رۆژ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و شێوازی دەنگدان لەناو پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك، شتێكی تری نەتووە، ئەبێت دادگای فیدراڵی تەفسیری بۆبكات.

لەبارەی ئەوەی ئایا عێراق لە دوای 8 ی شوباتەوە دەكەوێتە بۆشایی یاسایی یان نا، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی وتی: ئەمەش دیسان دەبێت دادگای باڵای فیدراڵی یەكلایی بكاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق نووسراوێكی ئاراستەی دادگای باڵای فیدراڵی كرد كە تێیدا داوای تەفسیری ماددەی 72 ی دەستوور لە دادگاكە دەكات.

ئامانجی ئاراستەكردنی نووسراوەكەی سەرۆك كۆمار بۆ دادگای باڵای فیدراڵی بۆئەوەیە بۆشایی یاسایی دروست نەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا