لاهور شێخ جەنگی: داوا دەكەین کۆتایی بە گرتن و ئەشکەنجەدانی ڕۆژنامەنووسان بهێنرێت

پۆڵەتیك پرێس

لاهور شێخ جەنگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لە پەیامێكدا بەبۆنەی یادی 123 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردی ڕایگەیاند “داوا دەکەین لە هەرێمی کوردستان کۆتایی بە گرتن و ئەشکەنجەدانی ڕۆژنامەنووسان بهێنرێت و ژینگەیەکی گونجاوتر بۆ کارکردنیان بۆ فەراهەم بکرێت”.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 22ی نیسان، 123 ساڵ بەسەر بەسەر دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان وەک یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی تێدەپەڕێت، لەو یادەشدا لاهور شێخ جەنگی لە پەیامێكدا پیرۆزباییەکی گەرمی ئاڕاستەی سەرجەم ڕۆژنامەنووسان كرد و هیواخوازە کاروانی ڕاگەیاندنی کوردی بەردەوام لە گەشەسەندن و پێشکەوتندا بێت.

هاوسەرۆكی یەكێتی لە پەیامەكەیدا دەڵێت “ئێمە لە سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دووپاتی دەکەینەوە کە پشتیوانیی هەموو ئەو میدیا و ڕۆژنامەنووس و دەنگەئازا و ئازادانەین کە لە چوارچێوەی یاسا و ئیتیکی کاری ڕاگەیاندندا پیشەییانە ڕووماڵی ڕووداو و زانیارییەکان دەکەن و ئەرکی میدیایی خۆیان جێبەجێ دەکەن”.

هاوكات داوا دەکات لە هەرێمی کوردستان کۆتایی بە گرتن و ئەشکەنجەدانی ڕۆژنامەنووسان بهێنرێت و ژینگەیەکی گونجاوتر بۆ کارکردنیان بۆ فەراهەم بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا