لاهور شێخ جەنگی قوربانیانی خۆپیشاندانەكان دەكاتە شەهیدی یەكێتی

پۆڵەتیك پرێس:
لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی، قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردوو، وەك شەهیدانی یەكێتی نیشتمانی ئەژمار دەكات.

لاهور شێخ جەنگی، رۆژی یەك شەممە 20ی كانوونی دووەم، بەیاوەری رێبوار جاف، بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەكێتی، كەسوكاری قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی چەمچەماڵ‌و تەكییەی بەسەر كردووەتەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەكی ناو كۆبوونەوەكە، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی لەكۆبوونەوەكە جەختی كردووەتەوە، ئەوان لەگەڵ توندوتیژی نین لەبەرانبەر خۆپیشاندەران، چونكە خۆپیشاندەران داوای مافی رەوای خۆیان دەكەن.

هەر بەوتەی سەرچاوەكە، لاهور شێخ جەنگی جەختی لەوەش كردووەتەوە، كە ئەوان وەك شەهیدی یەكێتی مامەڵە لەگەڵ شەهیدانی خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردوو دەكەن‌و رێزی زۆریش لەكەسوكارەكانیان دەگرن.

چەند رۆژی رابردوو لەناوچەكانی پارێزگای سلێمانی‌و دەوروبەری زنجیرەیەك خۆپیشاندان ئەنجامدرا، كە لەئەنجامی خۆپیشاندانەكان، نزیكەی 10 كەس شەهید بوون‌و دەیان كەسیش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا