لاهور شێخ جەنگی و كۆنسوڵی گشتی بەریتانیا كۆبونەوە

ئەم بابەتە 96 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

هاوسەرۆكی یەكێتی و كونسوڵی گشتی بەریتانیا كۆبونەوەو دۆخی سیاسی و ئابوری و ئەمنی عێراق و هەرێمی كوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردولایان تاوتوێكرد.

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی رایگەیاند، لەگەڵ جەیمس سۆرنتن كونسڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان و وەفدێكی هاوڕێی كۆبونەتەوەو لەبارەی دۆخی سیاسی و ئابووری و ئەمنیی عێراق و هەرێمی كوردستان چەند تەوەرێكی دیكە گفتوگۆیان كردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەو كۆبونەوەیەدا باسیان لە پەسەندكردنی یاسای بودجەی عێراق و جێگیركردنی پشكی هەرێمی كوردستانیان لەو بودجەیەدا بە هەنگاوێكی گرنگزانیووە.

هاوسەرۆكی یەكێتی دەشڵێت، “هەردولا جەختمان كردەوە كە پابەندبوون بەو یاسایەو جێبەجێكردنی بە ئەندازەی پەسەندكردنی بودجەكە گرنگە كە دەبێتە مایەی سەقامگیریی سیاسی و ئابوری و گەڕاندنەوەی مووچەی فەرمانبەران بۆ دۆخی ئاسایی خۆی بەبێ لێبڕین و باشكردنی گوزەرانی هاوڵاتیان”.

ئەوەش دەخاتەڕوو، لەو كۆبونەوەیەدا ویستی سەرۆكایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیان دوپاتكردەوە بۆ چاكسازی لە نێو هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئەوەش بەئامانجی ئەوەی كوردستانیش ببێت بە خاوەنی یەك هێزی یەكگرتووی نیشتیمانی.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک