ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لاهور شێخ جەنگی و حەیدەر عەبادی

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

ئەمڕۆ دووشەممە لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پێشوازی لە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ کرد و لەدیدارەکەدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ئەمنی عێراق و هەرێم و هەڵبژاردنی داهاتوو کرا.

لەمبارەیەوە لاهور شێخ جەنگی لەلاپەڕەی فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، دەقی راگەیەندراوەکە:

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی پێشوازیمان کرد لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر. لە دیدارێکدا گفتوگۆمان کرد دەربارەی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ئەمنیی عێراق و هەرێمی کوردستان و پرسی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو. جەختمانکردەوە لەسەر پێویستیی چڕکردنەوەی هەوڵی سەرجەم لایەنە کوردستانی و عێراقییەکان و گرتنەبەری دیالۆگی جدی بە ئامانجی گەیشتن بە دیدی هاوبەش بۆ چارەسەری ڕاستەقینەی کێشەکان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و هێنانەدی یەکڕیزیی نیشتمانی لەسەر کۆی مەسەلە هەستیار و چارەنووسسازەکان کە وڵات لە هەموو کێشە و دووبەرەکی و پەرتبوونێک دەپارێزێت و ئارامی و خۆشگوزەرانی و سەقامگیری بۆ ھاووڵاتیانی عێراق و کوردستان دەهێنێتەدی. هاوڕا بووین لەسەر مامەڵەکردنێکی حەکیمانە لەسەر ئەو پیلانگێڕییە ناوخۆیی و دەرەکیانەی کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان و یەکێتیی بووەتەوە، سوپاسی پشتیوانی و هەڵوێستە واقیعییەکانی بەڕێز عەبادی دەکەین بۆ ئەو پێشهاتە نوێیانە، دڵنیامان کردەوە کە پاراستنی یەکێتیی لای ئێمە لە ڕیزی پێشەوەیە.

ئاماژەمان بە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرد، وەک هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵوێستی حزبەکەم دووپات کردەوە بۆ بە بەردەوامی گفتوگۆکان و پەنابردنە بەر دەستوور و پابەندبونی هەردوولا بە ڕێککەوتنەکانی نێوانیان و لە پێناو چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و مووچەی مووچەخۆران. باسمان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردمان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بە گرنگ زانی بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە و ئەنجامدانی چاکسازیی و گۆڕانکاریی لە وڵاتدا.

May be an image of 2 people, people standing and suit

May be an image of 2 people, people standing, suit and indoor

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا