لاهور شێخ جەنگی داوای دۆزینەوەی بێسەروشوێنەكانی شەڕی داعش دەكات

پۆڵەتیك پرێس

هاوسەرۆكی یەكێتی داوا دەكات خاچی سووری نێودەوڵەتی هەوڵەكانیان بۆ دۆزینەوەی چارەنوسی دیل و بێسەرو شوێنكراوانی شەڕی داعش زیاتر بكەن.

لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند، پێشوازیان لە وەفدێكی خاچی سووری نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ژان ژیرۆم سەرۆكی لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە عێراق كردووەو تاوتوێی چەند پرسێكیان كردووە، لەوانەش بارودۆخی گشتی و چالاكییە مرۆییەكان و پلان و پرۆگرامەكانی رێكخراوەكە لە عێراق و هەرێمی كوردستان.

دەشڵێت، “پێزانینی خۆمان دەربڕی بۆ یارمەتیدانەكانی ئەم ڕێكخراوە نێودەوڵەتییە و هانماندان كە هەوڵ و كار و چالاكییەكانیان زیاتر بكەن بۆ بایەخدانی زیاتر بە ئاوارەكان و‌ دۆزینەوەی چارەنووسی دیل و بێسەروشوێنەكانی شەڕی داعش، تا بگەڕێنەوە بۆ ناو ژیانی ئاسایی و كەسوكار و خانەوادەكانیان”.

باس لەوەش دەكات، هەردولا جەختیان لە رۆڵی ڕێكخراوەكە لە پێشكەشكردنی هاوكاری و دابینكردنی پێداویستی بۆ ئاوارەكان و ئەو كەسانە كردەوە كە لە دەرەنجامی توندوتیژی و جەنگ و ناكۆكییە چەكدارییەكان زیانیان بەركەوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا