پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایدەگەینێت لەگەڵ لێبڕینی موچە نەبوین، ئێستاش كە نرخی نەوت گەیشتووەتە سەرو 73 دۆلار، لەهەفتەكانی داهاتوو بە دەنگێكی زوڵاڵ لەهەوڵی چاكردنی لێبڕینی موچە دەبین، داكۆكی كاری راستەقینە دەبین”.
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەمیانی پێکهێنانی هاوپەیمانی نێوان یەکێتی و گۆڕان لە پێناو ژیانێکی شایستە تر بۆ هاوڵاتیان وەڵامدانەوەی پرسیاری هاوڵاتیاندا بەشێوەیەكی راستەوخۆ رایگەیاند، ئەگەر هاوپەیمانی کوردستان کەلەنێوان یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەنراوە نمونەیەکی سەرکەوتوو بێت لەداهاتووشدا کاردەکەین بۆ هەنگاوی گەورەتری کاری پێکەوەیی، بەڵام لەم قۆناغەدا پێکهێنانی هاوپەیمانییەکە بۆ “گەڕاندنەوەی ئەو دەستکەوتانەیە کەبەهۆی ریفراندۆم لەدەستمانداون”.
وتیشی “هاوپەیمانێتییەكە رەنگە بۆ حزبەكەی ئێمە زیانی هەبێت، بەڵام بۆ میللەت سودێكی باشی دەبێت، بەیكەوە باشتر دەتوانیین خزمەتی هاوڵاتیان بكەین، دەستكەوتەكەی بۆ میللەت و هاوڵاتیەكی ئاساییە، سەرەتایی یەكڕیزی میللەتەكەمانە، زۆرجار دەبینین حزبەكان بەدروشم باس لەیەكریزی میللەت دەكەن، بەڵام بەكردار نەمانبینیوە بەفعلی هاتووین دروشمەكانی لەرابردوو هەڵمانگرتووە یەكمان خستووە هیوادارین ئەمە سەربكێشێت بۆ زیاتر لەهاوپەیمانی لەداهاتوو، هەنگاوەكانی داهاتوومان ئەو هاوپەیمانییە دەكەینە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی لایەنەكانی دیكە.
لاهور شێخ جەنگی جەختیكردەوە، خاڵی بەهێزی رێككەوتنەكە لەپێناو بەرژەوەندی گشتییە، بەیەكەوە لەبەغدا بەهێزتر دەبن بۆئەوەی باشتر پارێزگاری لەمافەكانی خەڵك بكەن، سودەكەی گشتییە، بەڵام بەتایبەت بۆ سلێمانییە لەبەرئەوەی چەقی ململانێكان لەنێوان یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕان لەرابردوودا لەشاری سلێمانی بووە، چونكە بینیویانە شتەكان لەسكەی خۆی دەرچوو شەهید و برینداری لێكەوتەوە.
بەوتەی هاوسەرۆكی یەكێتی، بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق شەڕەپەڕۆ دروستنابێت، دەتوانن ئارامیەكی باشتر بەخۆیانەوە بیبینن و دەتوانین باشتر داكۆكی لەمافەكانی هاوڵاتیانی سلێمانی بكەین، بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی ناچاركراون پابەندبن بەو هاوپەیمانیەی دروستكراوە، هیچیان ناتوانن لەو هاوپەیمانییە دەربچن تا دوای هەڵبژاردنی عێراقە، هاوپەیمانتییەكە لەپێناو هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقە هەموئەگەرەكانیش لەبەردەمیان كراوەیە و هیچ شتێك ئەگەر نمونەیەكی سەركەوتویان پیشاندا ئەوا گفتوگۆی چڕتر دەكەن
لاهور شێخ جەنگی باسی لەوەشكرد، راگەیاندنی هاوپەیمانی كوردستان دەنگدانەوەیەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە بۆئەوەی چیتر تاكلایەنانە بڕیار لەسەر چارەنوسی میللەت نەدرێت بەراگەیاندنی ئەو هاوپەیمانێتییە جۆش و خرۆش كەوتووەتە نێوان لایەنەكانی دیكە و بۆتە جێگەی دڵخۆشی لایەنی هەرێمی و لایەنەكانی دیكەش، بۆئاشتكردنەوەی جەماوەریش لەداهاتوودا سەردانی كەركوك و ناوچەكانی دیكە دەكات، كارەكانیان بۆ ئاشتكردنەوەی جەماوەرە، گەرانەوەی شایستەداراییەكانی هاوڵاتیانی هەرێمە وەك هەمیشە پێشەنگ بون بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكان، جێبەجێكردنی لامەركەزی.
سهبارهت به پۆستی سهرۆك كۆماری عێراق، هاوسهرۆكی یهكێتی ئاشكرایكرد، ههندێك دهنگی نهشاز دهبیستن لهبهغدا كه پۆستی سهرۆك كۆمار ئهمجاره نادرێتهوه كورد، بهڵام وهك ههمو هێزه كوردستانیهكان بهیهكدهنگ دژی ئهو دهنگه نهشازانه دهبنهوه و شهڕ لهسهر ئهو پۆسته بۆ كورد دهكهن، لهناو كوردیشدا بۆ دهچنه ململانێوه و شهڕی لهسهردهكهن بۆئهوهی بۆ یهكێتی بێت، بهڵام ئهگهر رێكهوتنێك یان لێكتێگهیشتنێك بێته ئاراوه لهبهرامبهر ئهو پۆسته، ئهوكات شتێكی دیكهیه.