پۆڵه‌تیك پرێس
به‌پێى راپۆرتى رێكخراوى مافى مرۆڤى هه‌نگاو له ساڵى 2020 دا 238 كۆڵبه‌ر و كاسبكارى كورد بوونه‌ته قوربانى.
رێكخراوه‌كه له راپۆرتێكدا كه تایبه‌ته به ره‌وشى مافى مرۆڤ و ئه‌و پێشێلكارییانه‌ى له ماوه‌ى ساڵى 2020 له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجامدراوه ده‌ڵێت، له ساڵی 2020 دا 59 كۆڵبه‌ر و كاسبكارى كورد كوژراون و 179 كه‌سى دیكه برینداربوون.
ڕێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له‌و ژماره كۆڵبه‌ره‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه 59 كۆڵبه‌ریان به ته‌قه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كانى ئێران كوژراون.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، زۆرترین رێژه‌ى قوربانى له پارێزگاى ئورومییه بووه كه 114 قوربانى بوون.