پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەلبێرتۆ فێرناندێز، سەرۆکی ئەرجەنتین ڕایگەیاند، وڵاتەکەی و وڵاتانی دیکەی ئەمریکای لاتین پلان دانانێن بۆ ناردنی چەک بۆ ئۆکرانیا و ئەو شوێنانەی شەڕیان تێدایە.
لەدوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئۆلاف شۆڵتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ئەلبێرتۆ فێرناندێز ئاماژەی بەوەکرد، ئێمە ئیدانەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕوسیا لە ئۆکرانیا دەکەین، بەڵام چەک نانێرینە ئۆکرانیا و هیچ شوێنێکی دیکەی جیهان کە شەڕ و ئاڵۆزی تێدابێت.
وتیشی، ناتوانم ڕای خۆم لەبارەی بڕیاری وڵاتانی دیکەوە بڵێم، بەڵام دەزانم ئەوەی کە من و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە هەموو شت زیاتر دەیخوازین ئەوەیە بەزووترین کات ئاشتی بگەڕێتەوە بۆ جیهان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو گوستاڤۆ پێترۆ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا ڕەتیکردەوە ئەو کەرەستە سەربازییانەی یەکێتی سۆڤیەت و ڕوسیا کە لە کۆڵۆمبیادا هەن پێشکەش بە ئۆکرانیا بکات لە ڕوبەڕوبوونەوەی ڕوسیا.