پەرلەمانتارێك: هەندێك لە سزادراوانی بادینان مانیان لە خواردن گرتووە

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی كوردستان ئاشكرای دەكات، بەهۆی ئەو مامەڵەیەی لەگەڵیان كراوە، بەشێك لەسزادراوانی بادینان بۆ چەند رۆژێك مانیان لە خواردن گرتووە.

بەدرییە ئیسماعیل بڕیاردەری لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ لەپەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، كۆتایی هەفتەی رابردو سەردانی سزاداروانی بادینانیان كردووەو بۆیان دەركەوتووە رەوشی ئەو سزادراوانە خراپ بووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو چالاكانەی بادینان نیگەرانن لەو مامەڵەكردنەی لەدۆسییەكەیاندا لەگەڵیان كراوەو هەندێكیان بەهۆی سزاكانیانەوە چەند رۆژێك مانیان گرتووە.

وتیشی، “بەشێك لە زیندانییەكان 50 بۆ 70 رۆژ لەناو زیندانی تاكە كەسیدا بوون و بەگشتی لە دۆخێكی خراپی تەندروستی و دەرونیدان، تەنانەت هەندێكجار سەردانی پزیشكیشیان بۆ دانراوە، بەڵام رێگەیان پێنادرێت پزیشك ببینن”.

پێشتریش ئەیهان سەعید وەك نوێنەری كەسوكاری سزادراوانی بادینان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، پارتی شەڕی دەرونی لەگەڵ كەسوكارەكانیان دەكات و بەشێوەیەكی خراپ مامەڵەیان لەگەڵ دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا