مەزڵوم عەبدی: هیچ هۆکارێک نییە ببێتە رێگر لەبەردەم یەکبوونی ریزی کورد

پۆڵەتیک پرێس

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” رایگەیاند، هیچ هۆکارێکی ئایدۆلۆژی و سیاسی نییە تا ببێتە رێگر لەبەردەم یەکبوونی ریزی کورد.

عەبدی رایگەیاند، رێگای گونجاو بۆ گەیشتن بە یەکبوونی نیشتیمانی کورد پەیوەستە بەوەی هەموو لایەنە سیاسییەکان کار بۆ کەمکردنەوەی بەرژەوەندی کەسی بکەن و سەرنج بخەنەسەر بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد.

وتیشی: هۆکاری نەگەیشتن بە یەکبوونی هێزە سیاسییەکانی کورد لە رۆژئاوا بریتییە لە دەستوەردانی وڵاتانی داگیرکەر.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا ئاڵدار خەلیل، کە سەرکردایەتی شاندی پارتەکانی یەکینەی نیشتیمانی کورد دەکات لە دانوستانەکان، هێزەکانی پێشمەرگەی رۆژئاوای بە “بەکرێگیراو” وەسفکرد.

لە ئێستاشدا، دانوستانی کوردانی رۆژئاوا وەستاوە لەسەر ئەوەی پارتی یەکێتی دیموکراتی داوای لێبوردن بکات لەبارەی ئەو لێدوانەی ئاڵدار خەلیل.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا