لە سبەینێوە باران بارین دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان  نیمچەهەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.

هاوکات، سبەی شەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ دابارینی نمە بارانی  کەم کەم و هەروەها بەفر لەناوچەشاخاوییەکان.

ئەوەش هاتووە، سەرەتا بەفر لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات، پاشان زۆربەی ناوچەی جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. وە لەکاتەکانی درەنگانی شەو کاریگەری دابارین زیاتر دەبێ.

هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 15 پلەی سیلیزییە و نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران دەبێت کە 8 پلەی سیلیزییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا