لوقمان وەردی: لەگەڵ هەڵبژاردن بە یاسا كۆنەكە نین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان، لە دادگای فیدراڵی سكاڵای بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان تۆمار كرد. لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی راگەیاند: ماوەی دوو ساڵە كار بۆ ر‌ێككەوتن لەبارەی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان دەكەین، بەڵام تائێستا پارتی هەنگاوی جدی لەوبارەیەوە نەناوەو هەمواری یاساكە راگیراوە.

وتیشی: یەكێتی لەگەڵ هەڵبژاردن بە یاسا كۆنەكە نییەو لەو چوارچێوەیەشدا فراكسیۆنەكەمان لە پەرلەمانی كوردستان سكاڵای لەسەر یاسای ژمارە 1ی ساڵی 1992 ی هەڵبژاردن تۆمار كردوەو داوای هەمواركردنەوەی یاساكە دەكات پێش هەڵبژاردن.

دەشڵێت: ئەگەر دادگای فیدراڵی بڕیار بدات درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان نایاسایی بووبێت، پێویستە دەرچەیەكیش بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن بدۆزێتەوە و رێگربێت كە بەیاسا كۆنەكە هەڵبژاردن لەهەرێمی كوردستان بكرێت، چونكە هەڵبژاردن بەیاسا كۆنەكە هیچ لەبارودۆخەكە ناگۆڕێت و پڕۆسەكە دیموكراسی لەدەستدەدات.

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان وتیشی: داواكەی یەكێتی بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن تەنها داوای یەكێتی نییە، بەڵكو داوای لایەنەكان و خەڵكی هەرێمی كوردستانیشە، ئەوانیش لەگەڵ هەڵبژاردن بەیاسا كۆنەكە نین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا