لە هەولێر مووچەی فەرمانبەران دزرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە هەولێر چەند کەسێک بە دەمانچەوە هەڵیانکوتایە سەر نوسینگەیەکی حەواڵە کە مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی تێدابوو کە سەربە حکومەتی عێراقن و سەرجەم پارەکانی ناو نوسینگەکەیان دزی.

پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لە شوێنی ڕووداوەکە باسی لەوەکرد، “ڕۆژی پێنجشەممە کاتژمێر 3:00 بۆ 4:00ی پاشنیوەڕۆ، لە هەولێر چەند کەسێک بە دەمانچەوە چوونەتەسەر نوسینگەیەکی حەواڵە و سەرجەم پارەکانیان دزیوە”.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتوون، “بڕی 95 بۆ 100 ملیۆن دینار لەناو قاسەی نوسینگەکە بووە و بە زەبری چەک قاسەکەیان بەو کەسە کردووەتەوە کە لە نوسینگەکە بووە و سەرجەم ئەو بڕە پارەیەیان دزیوە”.

هاوکات، داوایان لەو کەسە کردووە کە لە نوسینگەکەدا بووە، هاردی کامێرای چاودێرییەکەشیان پێبدات، بەڵام دوای گەڕانێکی زۆر نەگەیشتوون بە هاردەکە و نوسینگەکەیان بەجێهێشتووە و سەرجەم پارەکانی ناویان بردووە.

گرتەی ڤیدیۆیی ڕووداوەکە لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و لەبارەی ئەو کەسانەش کە هێرشەکەیان ئەنجامداوە هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، دوا بەدوای ڕووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو کەسانەی تاوانەکەیان ئەنجامداوە سەر و دەموچاویان داپۆشیوە تا نەناسرێنەوە، تا ئێستا نەتوانراوە دەستگیربکرێن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا