مەحمود سەنگاوی: هۆکاری هێرشەکەی داعش کەمتەرخەمی ئێمەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری پێشمەرگە رایگەیاند، “ئەو پێشمەرگانەی کە شەهید بوون پێشتر فەرمانیان پێکرابوو هیچ ئۆتۆمبێلێک دەرنەکەن و بە هۆی شکاندنی فەرمانەکەوە ئەو کارەساتەیان بەسەرهات”.

مەحمود سەنگاوی بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری پێشمەرگە سەبارەت بە شەهید بوونی پێنج پێشمەرگەکەی سنووری کوڵەجۆ رایگەیاند، “فەرماندەی لیوای پێشمەرگە فەرمانی دەرکردبوو لە سنوری کوڵەجۆ هیچ جۆرە ئۆتۆمبێلێک دەرنەچێت، بەڵام ئەو پێشمەرگانەی کە شەهید بوون لە بەر پەرۆشیان بۆ هاوڕێ پێشمەرگەکانیان لە سەنگەری پێشەوە فەرمانەکەیان شکاندووە و توشی ئەو کارەساتە بوون”.

وتیشی: ئەوەی شەوی رابردوو روویداوە کەمتەرخەمی ئێمەیە، پیشتر پێشمەرگەکانمان ئاگادار کردووەتەوە کە هێرش دەکرێتە سەریان. جەختی لەوەش کردەوە، “ئەو رووداوە هێرش نەبووە و داعش ئەو توانایەی نییە، لە ئێستادا سنوورەکە بە تەواوی لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەدایە و دۆخەکە ئاسای بووەتەوە”.

وتەکانی مەحمود سەنگاوی، بەرپرسی میحوەری گەرمەسێر لە کاتێکدایە کە شەوی رابردوو لە ناوچەی تەپی تەڵان لە سنووری کوڵەجۆ، هێرشکرایە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و چەند پێشمەرگەیەک شەهید بوون و ژمارەیەکی تریش بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا