پێنج پێشمەرگە بەهۆی هێرشەکەی داعشەوە بۆسەر کوڵەجۆ شەهید بوون

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی هێرشێکی چەکدارانی داعش بۆسەر خاڵێکی پاسەوانیی هێزەکانی پێشمەرگەی لیوای (5)ی پیادە، پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و پێنجی دیکەش بریندارن.

شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش پەلاماری خاڵێکی پاسەوانیی هێزەکانی پێشمەرگەی لیوای (5)ی پیادەیان لە تەپکی (کەڵان) لەسنوری کوڵەجۆ دا.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، “بەهۆی پەلامارەکەوە چوار پێشمەرگە  بریندار بوون و بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی  پێشمەرگە دایە”.

May be an image of 5 people, outdoors and text

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا