ئومێد خۆشناو: بۆ ئەوەی لافاو دروست نەبێتەوە هەموو ئامادەكارییەك کراوە

پۆڵەتیك پرێس

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، هەموو ئامادەكارییەكیان كردووە بۆئەوەی ئەو بارانە زۆرەی گە دەبارێت نەبێتە هۆی دروستبوونەوەی لافاو و زیانگەیاندن بە هاوڵاتیان.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە ئێستادا تەواوی هێزە ئەمنییەكان لە ئامادەباشیدان و هەموو ئامادەكارییەكیش كراوە بۆئەوەی ئەو بارانە زۆرەی دەبارێت نەبێتە هۆی دروستبوونی لافاو.

دەشڵێت، “ئەگەر لافاویش دروستبوو هەوڵی تیمەكانمان بۆ ئەوە دەبێت خەڵك رزگار بكەن، ئامێری پێویست وەكو شۆفڵ و بارهەڵگر بۆ هەموو جێگەكان دابینكراوە و بە هانای خەڵكەوە دەچن”.

هاوكات باس لەوەدەكات، بڕیاری ئەوەیانداوە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان نەك ئێشكگر بن، بەڵكو دەوامی ئاسایی خۆیان بكەن.

ئەمشەو لە ناحیەی دارەتوو داوا لەو هاوڵاتیانە كرا كە پێشتر بەهۆی لافاوەوە ئاو چووبوەوە ماڵەكانیانەوە، ماڵەكانیان چۆڵ بكەن تاوەكو لە ئەگەری باران بارینی زۆردا دیسان دووچاری مەترسی زۆر نەبنەوە.

لە چەند رۆژی رابردودا چەند شەپۆلێكی باران بارین هەولێری گرتەوەو لە چەند ناوچەیەكی لافاو دروست بوو ئەوەش زیانی گیانی و ماددی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، تائێستاش تەرمی دوو لەو كەسانەی كە دەوترێت خنكاون نەدۆزراوەتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا