فراكسیۆنی یەكێتی: پارتی لە ئیجماعی كوردی‌ دەرچووە

پۆڵەتیك پرێس

فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەوڵەكانی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەرچونی پێشوەختیانەیە لەناو ئیجماعی كوردی ‌و تێكدانی یەكڕیزییە.

لە راگەیەنراوەكەی فراكسیۆنی یەكێتیدا هاتووە، رۆژی چوار شەمە 17ی ئازار لەماڵی سەرۆككۆمار بەئامادەبونی (سەرۆك كۆمار، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم‌ و شاندەكەی، وەزیری دەرەوەی عێراق، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆكی فراكسیۆنە كوردییەكان، ئەندامانی كورد لە لیژنەی یاسایی‌و دارایی) كۆبونەوەتەوە.

ئەوەشدەخاتەڕوو، ئامانجی كۆبونەوەكە بۆ یەكخستنی هەڵوێستی فراكسیۆنە كوردییەكان ‌و دروستكردنی یەكڕیزی كورد بوو سەبارەت بە هەردوو پرۆژە یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی و پرۆژە یاسای بودجە.

دەشڵێت، “لەكۆتایی كۆبونەوەكە بڕیاردرا كە ژورێكی عەمەلیات دروست بكرێت‌و هەماهەنگی لەنێوانمان هەبێت‌و هەموومان پێكەوە هەوڵی هەمواری پرۆژە یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵ بدەین و ئەوەی لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستانە جێبەجێی بكەین”.

باس لەوەشكراوە، بە دوو كاتژمێر بەر لەئەنجامدانی كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق، لە كەناڵەكانی راگەیاندنەوە پەیامێكی تاكلایەنەی فراكسیۆنی پارتییان بینیووە كە سەبارەت بە پرۆژە یاسای دادگای فیدراڵی دەریانكردبوو بەبێ گەڕانەوەیان بۆ رای فراكسیۆنە كوردستانیەكان، ئەوەش بە دەرچون لە ئیجماعی و كوردی و تێكدانی یەكڕیزی ناودەبەن.

لای خۆشیەوە شیروان میرزا ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، فراكسیۆنی پارتی تاكلایەنانە بەیاننامەیەكی دەركردووە و لە كۆدەنگی كورد دەرچووە، چاوەڕێن بزانن فراكسیۆنی پارتی خۆیان لەو بەیاننامەیە بێبەری دەكەن یان نا.

وتیشی، “دەبێت فراكسیۆنی پارتی تەحەمولی لێكەوتەكانی تێكدانی ئەو یەكڕیزییە بكات”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا