فراكسیۆنی یەكێتی پێشلێكارییەكانی پارێزگاری كەركوكی گەیاندە ئەنجومەنی باڵای دادوەری

پۆڵەتیك پرێس

فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی پارێزگای كەركوك سەردانی ئەنجومەنی باڵای دادوەرییان كرد، هاوكات پێشێلكارییەكانی پارێزگاریان گەیاندە سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری.

مەریوان نادر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەهۆی ئەو پارێزگارەی ئێستاوە، كەركوك رووبەڕووی كۆمەڵێك كێشەو قەیرانی یاسایی و ئیداری و خزمەتگوزاری بوەتەوە بۆیە لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و رێگریكردن لە پێشێلكاری و ئەو گەندەڵیانەی بەرۆكی كەركوكی گرتووە سەردانی فایەق زەیدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراقیان كردووە.

وتیشی، “پێشلێكارییەكانی پارێزگارمان گەیاندە سەرۆكی ئەنجومەنەكە و داوامانكرد دەسەڵاتی دادوەری رۆڵی لەچارەسەركردنی كێشەكان هەبێت و بێدەنگی بشكێنێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەكۆبونەوەكەدا ئەندامانی كەركوك بەوردی باسیان لەكێشە یاسایی و دادگاییەكانی تایبەت بە پارێزگای كەركوك و تەواوی ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان كردووە، هاوكات داواشیان كرد دادگاكان لەسنوری ناوچەكانی ماددەی و١٤٠ بەتایبەتی كەركوك و خانەقین ئەو كەیسانەی كەتایبەتە بەكێشەی زەوی و زارە كشتوكاڵییەكان بەپێی مادەی ١٤٠ مامەڵەی لەگەڵ بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا