هەسەدە دەستگیركردنی ئەندامێكی باڵای داعش رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی كە داعش بەرپرسیاریێتی خۆی لە هێرشێك بۆ سەر هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) راگەیاند، هەسەدە دەستگیركردنی ئەندامێكی باڵای داعش رادەگەیەنێت .

لە راگەیەندراوێكدا كە درەنگانی شەوی چوارشەممە 19_4_2023 بڵاوكراوەتەوە، هەسەدە دەڵێت: یەكینە تایبەتەكانی هەسەدە لە ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیدا لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزۆر سەركردەیەكی پێشووی داعشیان دەستگیركرد.

هەر لە رۆژی چوارشەممە، داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشێك بۆ سەر خاڵێكی پشكنینی هەسەدە لە دێرەزۆر راگەیاندبوو و وتبووی ژمارەیەك شەڕڤانیان برینداركردووە. هەسەدە باس لەوە دەكات، ئەو ئەندامە باڵایەی داعشیان بە پشتیوانیی ئاسمانیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەی جەدید بەكارە دەستگیركردووە.

چەكدارەكە بەرپرس بووە لە گواستنەوەی چەك، بۆمبی چێندراو و پارە بۆ شانەكانی داعش لە ناوچەی دێرەزۆر و باكووری رۆژهەڵاتی سووریا، هەروەها لە نەخشەدانان بۆ هێرشەكانی ئەو شانانەی كە سەرپەرشتیی كردوون، چالاك بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا