لێپرسینەوە لە وەزیرانی دارایی و پلاندانان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:

كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ لێپرسینەوە لە وەزیرانی دارایی و پلاندانان دەستیپێكرد.

شیروان میرزا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆلەتیك پرێس-ی راگەیاند، كۆبوونەوەكە كەمێك لەمەوبەر دەستیپێكردووە، لە بەرنامەی كاردا دەنگدان بۆ پرۆژەیاسایەك هەبوو ئەوە دواخرا، لەگەڵ دوو خوێندنەوەی یەكەم بۆ دوو پرۆژە یاسا.

وتیشی: بەشێكی تر لە بەرنامەی كارەكە لێپرسینەوەیە لە هەریەك لە وەزیرانی دارایی و پلاندانان لەبارەی هۆكاری نەناردنی ئەو پرۆژە چاكسازییەی بڕیار بوو لە مانگی ٨ دا بۆ پەرلەمانی بنێرن و تا ئێستا نەیانناردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا