کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی کەشناسی عێراق، پێشبینییەکانی کەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تەم لە ناوچە جیاجیاکاندا دروست دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە27ی کانونی یەکەم، دەستەی کەشناسی عێراق، پێشبینییەکانی کەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، سبەینێ پێنجشەممە28ی کانونی یەکەم، لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچەهەور دەبێت.

ئاماژەی بەوەکرد، سبەی پێنجشەممە، لەناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق هەور دەبێت و ئەگەری باران بارین دەبێت، هەروەها لەناوچەکانی باشووری وڵاتیش پێشبینی باران بارین دەکرێت و پلەکانی گەرما دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن.

ڕوونیکردەوە، ڕۆژی هەینی29ی کانونی یەکەم، کەشوهەوا هاوشێوەی ڕۆژی پێنجشەممە دەبێت، لە بەیانییەکەیدا لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان تەم دروست دەبێت و لە ناوچەکانی باشووری عێراقیش ئەگەری باران بارینی بەلێزمە هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا