نەخۆشخانەی منداڵانی هەڵەبجە بێدی چۆڵی تێدانەماوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نەخۆشخانەی منداڵانی هەڵەبجە هیچ بێدێكی چۆڵی تێدانەماوە، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجەش داوا دەكات خۆبەخشەكانی هەڵەبجە دابمەزرێنرێن.

د.ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند، بێدی چۆڵ نەماوە لە نەخۆشخانەی منداڵان و پێویستە نەخۆشخانەیەكی تر دابین بكەن بەڵام بە بێ كارمەند ئەستەمە.

وتیشی، رۆحی منداڵانی هەڵەبجە چاوەڕێی چارەنوسی ئەو 130 خۆبەخشەن تا ببنە فەرمانبەری حكومەت و خزمەتی منداڵان بكەن.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە، داوا لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەكات ئەگەر باوانی ئەو منداڵە هەڵەبجەییانە بە كورد دەزانن، ئەوا ڕەزامەندی بدەن لە سەر دامەزراندنی ئەو 130 كەسەی نەخۆشخانەی بیارە كە ناوەكانیان لە ئەنجومەنی راژەیە، بۆ ئەوەی خزمەتی نەوەكانی داهاتووی هەڵەبجە بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا