پووتین بڕیارێكی لە دژی دۆلاری ئەمریكی دەركرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڤلادیمێر پووتین سەرۆكی رووسیا بڕیاری دا لەمەودوا نەوت و غازی وڵاتەكەی بە رۆبڵی روسی بفرۆشێت و مامەڵەكردن بە دۆلاری ئەمریكی رابگرێت.

رۆژی چوار شەممە 23_3_2022 ڤلادیمێر پووتین سەرۆكی روسیا رایگەیاند: وڵاتەكەی وەرگرتنی هیچ جۆرە دراوێكی دیكە لەبەرامبەر هەناردەكردنی نەوت و غازدا جگە لە رۆبڵی روسی قبوڵناكات و پێویستە وڵاتانی ئەوروپیش دراوەكەیان بەكاربهێنن بۆ كڕینی كاڵا لێیان.

هەرلەو بارەیەوە، میخائیل میشوستین، سەرۆك وەزیرانی روسیا رایگەیاندووە: هەموو ئەو هەنگاوانەی دەیگرنە بەر لەپێناو سەقامگیركردنی ئابووری وڵات و بەدوورگرتنیەتی لەهەر جۆرە داڕوخانێك.

بەپێی میدیا جیهانییەكانیش بێت، لەدوای بڕیارەكەی پووتینەوە راستەوخۆ بەهای رۆبڵی روسی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی بەرزبووەتەوە بەشێوەیەك لە ئێستادا 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر 99 رۆبڵی روسییە لەكاتێكدا لەچەند رۆژی رابردوودا 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر 132 رۆبڵی روسی بوو”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا