بازرگانی نێوان سلێمانی و فەڕەنسا فراوان دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە میانەی چاوپێکەوتنێک لە نێوان باڵیۆزی فەڕەنسا و پارێزگاری سلێمانی فەڕەنساو ئیدارەی سلێمانی ڕێکەوتن لەسەر چالاککردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوریەکانی نێوانیان.

ئیدارەی پارێزگاری سلێمانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ، باڵیۆزی فەڕەنسا ئۆلیڤەر دیکۆتینی لە دیوانی پارێزگاری سلێمانی ڕێکەوتن لەسەر، فراوانکردنی پەیوەندیە بازرگانی و ئابوریەکانی نێوان هەردوو ناوچەکە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، جەختیان لە پێویستی سوود وەرگرتن لەو ئەزمونانە کردۆتەوە کە لە فەڕەنساو هەروەها لە کوردستان و گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لا هەیە.

ڕوونیشی کردۆتەوە، فەڕەنسا گرنگی هەیە لەپشتیوانی کردنی لایەنە جیاجیاکان، گرنگترینیان پشتیوانی پێشمەرگەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش.

لە لای خۆشیەوە باڵیۆزی فەڕەنسا ئۆلیڤەر دیکۆتینی، پاڵپشتی وڵاتەکەی خۆی لە بواری ئابوری و بازرگانی و ئەمنی دوپات کردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا