پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای تێپەڕبوونی 49 ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی سێ ئەندامی پارتی یەكێتیی دیموكرات (پەیەدە)، دووو ئەندامیان ئازاد كران، بەڵام چارەنوسی ئەندامەكەی دیكەیان نادیارە.
لەڕۆژی 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ، سێ ئەندامی پەیەدە و خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی پارتییەوە دەستگیركران.
فەتحوڵڵا حوسێنی ئەندامی نوێنەرایەتی ڕێڤەبەری خۆسەری ڕۆژئاوا لەباشووری كوردستان بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “بێ ئەوەی کە هۆکاری دەستگیرکردنیان ئاشکرا بکرێت، دوو ئەندامی پەوەندییەکانی پەیەدە ئازادكران، بەڵام تائێستا جیهاد حەسەن نوێنەری خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەولێر بەنادیاری ماوەتەوە”.
وتیشی”ئەمڕۆ بەفەرمی نوسراومان بۆ پارتی كردووە لەبارەی ئەو ئەندامەمان رونكردنەوەمان پێبدات و چارەنوسی یەكلا بكرێتەوە”.
فەتوحوڵا حوسێنی جەختیكردەوە، كە ئەوان وەك نوێنەرایەتیی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان، داوا لە لایەنە پەیوەندییدارەکان دەکەن، تا هۆکاری ئازادنەکردنی ئەو ئەندامەیان ئاشكرا بكەن و بەزوترین كات ئازادی بكەن.