تەڤگەری ئازادی: پارتی ئەجێندای توركیا جێبەجێ دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسێكی تەڤگەری ئازادی رایدەگەیەنێت، هاتنی وەزیری بەرگری توركیا بۆ عێراق و هەرێم پەیوەندی بە پرسی پەكەكە و دژایەتیكردنی ئەوانەوە هەیە دەشڵێت، “پارتی لەبری بەرگریكردن لە پەكەكە، ئەجێندای توركیا جێبەجێ دەكات”.

حسێن كەركوكی بەرپرسی دەستەی دیبلۆماسی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، هاتنی وەزیری بەرگری توركیا بۆ عێراق و هەرێم ئامانج لێی دژایەتی پەكەكەیە، لەم نێوەندەشدا هەڵوێستی هەرێمی كوردستان هەڵوێستێكی لاوازە.

وتیشی، “هەرێم لەبری ئەوە بەرگری لە خەباتی پەكەكە بكات و پرۆژەی چارەسەری هەبێت بۆ باكوری كوردستان كەچی دەچێت بەرنامەو ئەجێندای توركیا جێبەجێ دەكات”.

روونیشیكردەوە، هۆكاری لاوازی هەرێم بەرامبەر توركیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە هەموو كارتە گرنگەكانی كورد لە رووی سیاسی و ئابوری و پێگەی هەرێم لە عێراقدا رادەستی توركیا كراوە بۆیە توركیا هەرچییەكی بوێت ئەوا پێویستە بەرپرسانی هەرێم پێی رازی بن.

ئەوەش دوای ئەوە دێت رۆژانی 18و 19ی ئەم مانگە خلوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا سەردانی بەغداو هەرێمی كردو لەگەڵ بەرپرسانی هەردولا پرسی وەدەرنانی چەكدارانی پەكەكەیان لەناو خاكی هەرێم تاوتوێكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا