محەمەدی حاجی مەحموود بە سەرۆکی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەدی حاجی مەحموود بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە، جارێکی دیکە بە سەرۆکی پارتی سۆسیالست هەڵبژێردرایەوە.

رۆژی پێنجشەممە (4ـی نیسانی 2024)، هەشتەمین کۆنگرەی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی گوڵەخانەی پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەچوو، لە کۆنگرەکەدا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، محەمەدی حاجی مەحموود جارێکی دیکە بە سەرۆکی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرایەوە.

حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە ساڵی 1976 لەلایەن محەمەدی حاجی مەحموود و چەند ئەندامێکی دیکەی حزبەکەوە دامەزراوە، پارتەکە تا ئێستا حەوت کۆنگرەی بەستووە کە دوایینیان لە رۆژی 5ـی ئاداری 2022 ئەنجامدرا و تێیدا محەممەد حاجی مەحموود بە سکرتێری گشتیی حیزب دانرایەوە. هەر لەو کۆنگرەیەدا ناوی حیزبەکە گۆڕا بۆ پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و لۆگۆیەکی نوێ بۆ پارتەکە دیاریکرا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا