پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پەرلەمانتارێكی ئێران كە نوێنەری پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی كوردستانە لە دوو نامەی جیاوازدا بۆ وەزیرەكانی ناوخۆ و رێگاوبان ناڕەزایەتی بەرامبەر خراپی خزمەتگوزاریی دەربڕیوە و هۆشداری لە روودانی كارەساتی مرۆیی دەدات، بەهۆی داخرانی رێگاكانی گوند و ناوچە جیاجیاكانی ئەو پارێزگایە لە ئەنجامی بارینی بەفرێكی زۆر.
مەهدی فەرشادان، نوێنەری شارەكانی سنە، كامێران و دیواندەرە لە نامەیەكدا بۆ وەزیری ناوخۆی ئێران دەڵێت: خەریكە لە شار و گوندەكانی پارێزگای سنە كارەساتێكی مرۆیی و ئەمنی روودەدات.
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەكردووە كەمیی ئارد و داخرانی ژمارەیەكی زۆری نانەواخانەكان لە شاری سنە و داخرانی رێگای گوندەكان، داخرانی قوتابخانەكان، كۆنی و بێكەڵكبوونی ئامرازەكانی پاككردنەوەی رێگاكان لە بەفر، بڕانی ئاو و كارەبا ناڕەزایەتی خەڵكی لێكەوتووەتەوە.
ناوەندی كۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگای سنە بەیانی ئەمڕۆ رایگەیاند، بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما و بارینی بەفرەوە سەرجەم دامودەزگا حكومییەكانی ئەم پارێزگایە، جگە لە دامودەزگا پزیشكی و خزمەتگوزارییەكان، پشوو دەبن.