ئەمریكای كراوە بۆ تیمی نەمساوی بوو

پۆڵەتیك: سپۆڕت
كەمێك پێش ئێستا و بە ماوەی 4 سەعات و 01 خولەك یاری كۆتایی پاڵەوانێتی ئەمریكای كراوە بۆ تێنسی سەر زەوی پیاوان كۆتایی پێ‌ هات كە لە نێوان هەردوو یاریزانان (ئەلیكسەندەر زفیریف/ ئەڵمانیا) و (دۆمینیك تیم/ نەمسا) بەڕێوەچوو تیایدا هەردوو یاریزان كە بۆ یەكەم جار دەبوونە پاڵەوان ئەگەر نازناوەكەیان ببردایەتەوە سەرەڕای ئەوەی تیمی نەمساوی دووجاری تر گەیشت بووە یاری كۆتایی، بەڵام هەردووكی دۆڕاند بوو جارێك بەرامبەر ڕافائیل نادال و جارەكەی تریش بەرامبەر نۆڤاك جۆكۆڤیچ.

Alexander Zverev

لە یارییەكەی شەوی ڕابردوو كە سەعات 11 دەستی پێ كرد و سەعات 4 و 01 خولەكی بەرەبەیان بە كۆتا هات هەردوو یاریزان نمایشی تواناكانی خۆیان كرد بە باشترین شێوە پاش ئەوەی یاریزانە ئەڵمانییەكە 2 گێمی سەرەتای لە بەرژەوەندی خۆی بە كۆتا هێنا بە ئەنجامی خاڵەكانی (6/2 و 6/4) دواتر تێنسزانە نەمساوییەكە بە بەهێزی گەڕایەوە و توانی 2 گێمی سێیەم و چوارەم لە بەرژەوەندی خۆی بە كۆتا بهێنێت بە كۆی خاڵەكانی (6/4 و 6/3).

دواجار پاش ئەوەی هەردووكیان بە تەواوەتی هیلاك بوونیان پێوە دیار بوو گێمی 5 و یەكلاكەرەوەیان ئەنجامدا كە تیایدا تا 6/6 ڕۆیشتن ئیدی لەوێوە زڤیریف توانای كۆنتڕۆڵ كردنی خۆی نەما چەند جارێك تیم بە پێكراوی یارییەكەی دەدایە، بەڵام یاریزانە لاوە ئەڵمانییەكە سوودی لێ‌ نەدەبینی هەر بۆیە تیم كۆتایی بە گێمی 5 هێنا لە بەرژەوەندی خولی بە ئەنجامی (7/6) بە كۆتا بهێنێت و توانی جامی پاڵەوانێتییەكە بباتەوە بۆ یەكەم جار لە ژیانی پیشەگەرانەی خۆی دا.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا