پۆڵەتیك پرێس
پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی 2021ی عێراق بۆ دەنگدان ئامادەیەو تەنها پشكی كورد یەكلانەكراوەتەوە، بۆ تاوتوێكردنی ئەو پرسەش سەرۆك وەزیرانی عێراق و لیژنەی دارایی پەرلەمان لە كۆبونەوەدان.
لە كۆبونەوەكەدا، وەزیر و بەرپرسانی هەریەك لە وەزارەتەكانی پلاندانان، نەوت، ئاوادانكردنەوە، شارەوانی بەشدارن.
ئەمە لەكاتێكدایە، گفتوگۆكانی شاندی هەرێم و ناوەند بەردەوامە و بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆش یەك شەمە حەوتی شوبات، شاندی دانوستانكاری هەرێم جارێكی دیكە بگەڕێنەوە بۆ بەغدا و پێش ئەوەی پرۆژە یاسای بودجەی بخرێتە دەنگدانەوە لەگەڵ فراكسیۆنە شیعەكان كۆببنەوە.
هاوكات ئەگەری زۆرە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە پرۆژە یاساكە لە پەرلەمان بخرێتە دەنگدانەوە.