لە هەرێمی کوردستان باران بارین دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بەشی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و باران بارین دەستپێدەکاتەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان بە شێوەیەکی گشتی لە هەرێمی کوردستان هەوری تەواو دەبێت لە دوای نیوەرۆ باران بارین دەست پێدەکات لە ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان وکەرکوک وە لەگەڵ هەندێ ناوچە شاخاویەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر.

هاوکات، لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین لە پارێزگای سلێمانی زیاتر دەبێت لەگەڵ بارینی کڕێوە و بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویەکانی.

لەبارەی کەشی سبەی یەکشەممە ئەوە هاتووە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت هەندێکجار دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، لەکاتەکانی بەیانی زوودا لە ناوچەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی نمە باران دەبێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا