پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند، “لە گەڕەکی سێتاقان لە هەولێر ئۆتۆمبێلێک تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە هاووڵاتییەک گیانی لەدەستداوە”.
ئەمڕۆ دووشەممە لە گەڕەکی سێتاقان لە هەولێر ئۆتۆمبێلێک تەقیەوە، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەردەستن، بەهۆی تەقینەوەکەوە چوار هاووڵاتی بریندار بوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە، دواتر یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە.
دوابەدوای ڕووداوەکە هێزە ئەمنییەکان چوونە شوێنی ڕووداوەکە و تا ئێستا زانیاری لەبارەی ئەوە نییە ئایا تەقینەوەکە تیرۆرستی بووە یاخود هۆکاری دیکەی لەپشت بووە.