لە هەولێر خۆپیشاندان دژی له‌شكركێشی توركیا دەستیپێکرد

پۆڵەتیك پرێس

ئەمڕۆ لەشاری هەولێر دژی لەشكركێشی توركیا خۆپیشاندانێكی فراوان دەستیپێکرد، لەیاداشتێكیشدا داوای هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتن سنوربەزاندنی نێوان عێراق و توركیا دەكەن.

دوای ئەورووداوە نەخوازراوانەی چەند رۆژی رابردووی سوپای توركیا لەناو خاكی هەرێم، نارەزایەتی و خۆپیشاندان دژی لەشكركیشیەكانی توركیا لەناو چین و توێژەجیاوازەكان دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە،7ی حوزەیرانی 2021، لەشەقامی شەست مەتری لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان لەهەولێر، خۆپیشاندانێكی فراوان دژی له‌شكركێشی توركیا دەستیپێکردوە و خۆپیشاندەران یاداشتێكیان ئاڕاستەی هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم و نەتەوەیەكگرتووەكان كرد.

لەیاداشتەكەدا ئەو خۆپیشاندەرانە، داواینكرد حكومەت و پەرلەمان لەئاست ئەو پێشێلكاریانەی توركیا بێدەنگ نەبن و هەڵوێستیان هەبێت، ئەو زیانانەش كە بەژینگەی كوردستانیان گەیاندووە بە توركیا قەرەبووی بكەنەوە.

خۆپیشاندەران، داوا لەدەسەڵاتدارانی هەرێم دەكەن رێككەوتن و سنوربەزاندنی نێوان عێراق و توركیا هەڵبوەشێنرێتەوە و هاوكات سنورێك بۆ لەشكركێشی توركیا دابنرێت و لەناو خاكی عێراق و هەرێم بكرێنەدەرەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا