دوای كۆبوونەوەی قائیمقامی دەربەندیخان و لایەنە سیاسیەكان چەند بڕیارێك دەركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای كۆبوونەوەی قائیمقامی قەزای دەربەندیخان و لایەنە سیاسییەكان ژمارەیەك بڕیار دەركران و لایەنە سیاسیەكان پشتگیری تەواویان بۆ داواكاری خۆپیشاندەران و هاوڵاتیانی قەزاكە دەربڕی.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی قائیمقامی قەزای دەربەندیخان هاتووە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دیوانی قائیمقامیەت، كۆبونەوەی قائیمقامی قەزای دەربەندیخان لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی قەزای دەربەندیخان بەڕێوەچو، كۆبونەوەكە تایبەت بو بە تاوتوێكردنی داواكاری خۆپیشاندەران و كێشە و كەمی خزمەتگوزاریەكان لە ناو قەزای دەربەندیخان.

ئەوەشهاتووە، قائیمقام سوپاسی سەرجەم لایەنەكانی كرد بۆ ئامادەبونیان و داوایكرد هەرلایەنێك لە ڕێگەی خۆیانەوە كاربكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی قەزای دەربەندیخان هەموان كاری لە پێشینەمان خزمەتكردنی قەزای دەربەندیخان بێت.

باس لەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا :

یەكەم: پشتگیری تەواوی لایەنە سیاسیەكانی دەربەندیخان و ئیدارەی قەزای دەربەندیخان بۆ داواكاری خۆپیشاندەران و هاوڵاتیانی قەزای دەربەندیخان.

دوەم: دروستكردنی ئەنجومەنێك لە نوێنەرانی مامۆستایانی ئاینی و ئیدارە و چالاكوانان و كەسایەتی و نوێنەری لایەنەسیاسیەكان بۆ هەماهەنگی و بەدواداچون بۆ داواكاری و چارەسەركردنی كێشەكانی قەزای دەربەندیخان.

سێیەم: ڕەتكردنەوەی هەر تۆمەت و تەشهیرێك كە دەكرێت بە هەر كەسایەتی و لایەنێك وە دوركەوتنەوە لە بەلاڕێدابردنی ئامانجەكانی خۆپیشاندەران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا