پۆلیسی سلێمانی داواکراوێکی دادگای خەلیفانی دەستگیرکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانیان توانیویانە تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە لەلایەن دادگای خەلیفانەوە داواکراو بووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێککەوتی 1ـی شووباتی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی بڕیارێكی دەستگیركردن لەدادگای لێكۆڵینەوەی خەلیفانەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی. هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستپێكردو سەرنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەربەبەشی پۆلیسی شارەزور تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبارەکە ناوی (أ، خ، ع) و لەدایکبوونی ساڵی 1982ە و بەپێی ماددەی 393 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و پاش تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە، رەوانەی شوێنی داواکراو دەکرێتەوە.

May be an image of 1 person and text that says 'SULAYMANIYA A POLICE'
وێنە: پەڕەی فەرمی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە فەیسبووک

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا