ئەمریکا کار بۆ ئازادکردنی سەرجەم بەندکراوە ئەمریکییەکانی ئێران دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێردراوی تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ئێران، ڕایگەیاند، ئیدارەی بایدن کار بۆ ئەوە دەکات سەرجەم بەندکراوە ئەمریکییەکان لە ئێران ئازاد بکرێن و بە تەنها ئازادکردنی هەندێکیان ڕەزامەند نابێت.

ڕۆبێرت مالی، نێردراوی تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ئێران، لەمیانەی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەندکراوە ئازادکراوەکان و کەسوکاری بەندکراوانی ئێستای ئەمریکا لە ئێران کۆبووەتەوەو ئەو لێدوانەی داوە.

ڕۆبێرت مالی وتوویەتی، “لەماوەی ئیدارەی سەرۆک ئۆبامادا کارم لەسەر ئەو پرسە کردووەو توانراوە چەند بەندکراوێکی ئەمریکی ئازاد بکرێن، بەڵام تا ئێستا سەرجەمیان ئازاد نەکراون”.

جێی ئاماژە بۆکردنە لە ساڵی 2015 دا هاوکات لەگەڵ واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا چەند بەندکراوێکی ئەمریکی ئازاد کران بەڵام چەند بەندکراوێکی دیکە ئازاد نەکراون و تا ئێستاش لە زیندانەکانی ئێراندا ماونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا