فڕۆكەیەك خرایە خوارەوە كە دەیوست بنكەی عەین ئەسەد بۆردومان بكات

پۆڵەتیك پرێس

هێزی بەرگری ئاسمانی عێراقی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی خستە خوارەوە كە هەوڵی دەدات بنكەی عەین ئەسەدی سەر بە فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق بۆردومان بكات.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاشكرایكردووە، ئەو فڕۆكەیە دەیویست لە بنكەكە نزیك بێتەوەو بۆردومانی بكات، بەڵام لەلایەن توانراوە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە دەرەوەی بنكەكە بخرێتە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تائێستا نازانرێت ئەو فڕۆكەیە لەلایەن چی كەس و لایەنێكەوە ئاڕاستەكراوە.

لە ماوەی رابردودا چەندینجار بنكەی عەین ئەسەد بە موشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كراوەتە ئامانج.

شەوی رابردوش جارێكی دیكە بە چەند موشەكێك هێرشیكرایەسەر، بەڵام هیچ زیانێك بە بنكەكە نەگەشت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا