پۆلیسی هەولێر سەردانیکردنی ڕاگیراوان ڕادەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگدەگەیەنێت، سەردانیکردنی کردنی ڕاگیراوان ڕادەگرێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە، 21 حوزەیرانی 2022، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بەهۆی بڵاو بوونەوەی پەتای (کۆلێرا) سەردانی کردنی ڕاگیراوان لە بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوە بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیراوە لەبەر پاراستنی گیانی سەردانیکەران و ڕاگیراوان.

ڕۆژی یەکشەممە، بەڕێوبەری گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی، بڕیاری ڕاگرتنی سەردانی کەس و کاری زیندانیکراوانی دا لە سەرجەم چاکسیەکانی هەرێم بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا