جەلال پەرێشان: چاكسازی كراوە بەڵام پێویستە زیاتر بێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەم چاوپێكەوتنەدا جەلال پەرێشان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان باس لە چەند بابەتێك دەكات، بەتایبەتی پرسی مووچە و چاكسازی حكومەت لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا و پێی وایە ئەو چاكسازیەی حكومەتی هەرێم دەستی داوەتێ‌، هەنگاوی باشی بڕیوە و پێویستە زیاتربێت.

_ پۆڵەتیك پرێس : كاك جەلال پاسكیلەكەت چی لێكرد، بینیم وێنەی كەڤەری فەیسبوكەكەت هەر پاسكیلەكەیە، پاسكیلەكەت ماوە؟

+ جەلال پەرێشان : پاسكیلەكەم ماوە.

_ پۆڵەتیك پرێس : پێی دەچیت بۆ پەرلەمان؟

+ جەلال پەرێشان : تا ئێستا حەوت جار پێی رۆشتووم بۆ پەرلەمان، گرنگ گەیاندنی پەیامەكەیە.

_ پۆڵەتیك پرێس : هەندێك كەس دەڵێن تەنها بۆ موزایەدە بەكاری هێناوە؟

+ جەلال پەرێشان : من پێویستم بە موزایەدەنیە، من جەلال پەرێشانم، ئێستا ژمارەم، ژمارەیەكی قورسیشم، من پێش پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاش ژمارەبووم، لە سەندیكای هونەرمەندان خۆم هەڵبژارد، دەرچووم، لە سەندیكای رۆژنامەنووسان دەرچووم، هەر هەڵبژاردنێك بكرێن من كێبڕكێی تێدا بكەم دەردەچم، ئەمەش بۆ مەغروور بوون ناگەڕێتەوە، تەنها ئەوەیە كەسێكی سادە و ساكار و كوڕە هەژارێكم هەمووكات پێگەی خۆم پاراستووە و خۆم لە خەڵكی خۆم جیا نەكردووەتەوە، باوەڕم بە دەسەڵات و ئیمتیاز و پۆست و پۆز و ئەو شتانە نیە.

_ پۆڵەتیك پرێس : لەگەڵ كتێب خوێندنەوەدا بەینت چۆنە؟

+ جەلال پەرێشان : زۆر دەخوێنمەوە بەڵام ئێستا چاوەكانم كز بوون، با نەبێتە ریا بازی ئێستا قورئان زۆر دەخوێنم، هەموو ساڵێك نۆ بۆ 10 خەتمی قورئانی پیرۆز دەكەم.

_ پۆڵەتیك پرێس : پێشتر لە پەرلەمانەوە راتگەیاند، مووچەی پەرلەمانتاریەكەت و خانەنشینی پەرلەمانتاریەكەت رەت دەكەیتەوە، مووچەكەت رەت كردووەتەوە یان نا؟

+ جەلال پەرێشان : من مووچەكەی خۆم داوەتە 37 خێزان بە شانازییەوە، تەنها 240 هەزار دینار دەگەڕێنمەوە بۆ خۆم، چونكە نە ژنم هەیە نە منداڵم هەیە، مەسروف ناكەم، بەنزینم بەلاشە، دەچمە چێشتخانە بە بەلاش، جل و بەرگم بەلاشە، دەی باشە پارەم بۆ چیە.

_ پۆڵەتیك پرێس : پەرلەمانتارێك كە مووچەكەی بەشی 37 خێزان بكات، ئەمە جۆرێك لە نادادپەروەری تێدانیە، بەرامبەر مووچەی مامۆستا و پێشمەرگەیەك كە 500 هەزار دینارە؟

+ جەلال پەرێشان : بەدەست من بێت مووچەی پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایش لە دوو بۆ سێ‌ ملیۆن كەمتر نابێت.

_ پۆڵەتیك پرێس : گۆرانیەكت وتووە بۆ چاكسازییەكەی مەسرووربارزانی، بۆچی؟

+ جەلال پەرێشان : كاك مەسروور سەرۆك وەزیران لە حزبەكەی من بە شانازییەوە ئەو گۆرانیەم وتووە و لێی پەشیمان نیم، چونكە چاكسازی لە هەموو كەرتەكان كراوە، لە مووچە كراوە، بەڵام هێشتا پێویستە چاكسازی دیكە بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا