ژمارەیەك پەرلەمانتاری گۆڕان سەرۆكی نوێی فراكسیۆنەكەیان رەتدەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

شەش ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنن، هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی فراكسیۆن و دەستەی سەرۆكایەتی فراكسیۆنەكەیان رەتدەكەنەوە.

بەپێی یاداشتێك كە بۆ پۆڵەتیك پرێس نێردراوە ئەو پەرلەمانتارانەی گۆڕان ئاماژە بەوە دەكەن كۆی پرۆسەی دانانی دەستەی نوێی سەرۆكایەتی فراكسیۆنەكەیان نادەستورییە.

دەشڵێن، هەردەستێوەردانێكی بەرپرسانی گۆڕان لەكاروبارەكانیان رەتدەكەنەوەو پێداگرن لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوویان بۆ دەستەی سەرۆكایەتی فراكسیۆنەكەیان.

ئەوەش لەكاتێكدایە لەماوەی رابردودا دوای دەستلەكاركێشانەوەی عەلی حەمە ساڵەح لەسەرۆكی فراكسیۆن، پەرلەمانتارانی گۆڕان لە هەڵبژاردنێكدا دابان محەمەد بە سەرۆكی فراكسیۆن و ئاشنا عەبدوڵا بە جێگر و جەلال محەمەدیان بە بڕیاردەر فراكسیۆنەكەیان دیاریكرد.

بەڵام دواتر رێكخەری گشتی و بەشێك لە ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن هەڵبژاردنەكەیان رەتكردوەو لە هەڵبژاردنێكی دیكەدا گۆڕانكارییان لەدەستی سەرۆكایەتی فراكسیۆنەكەدا كردو گوڵستان سەعیدیان بەسەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان دانا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا