بەریتانیا پلانی دەڕۆژی ئۆپەراسۆنەكانی لە كوردستان ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ئاشكرایدەكات، لەچوارچێوەی هەماهەنگی نێوان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش لەگەڵ هێزەکانی عێراق لەماوەی دە ڕۆژدا چەند ئۆپەراسیۆنێكیان لە چیای مەخمور ئەنجامداوە.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی بەرگری بەریتانیا سەركەوتنی ئەو ئۆپەراسۆنەی راگەیاندووە، كە بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزی پیادەی عێراقی لە چیای مەخمور لە باشووری ڕۆژئاوای هەولێر ئەنجامیانداوە، لە ڕێگەی فڕۆكە جەنگیەكانی بەریتانیاوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی بەرگری بەریتانیادا هاتووە، بەریتانیا لەگەڵ هاوبەشەکانی لەعێراق و هێزەکانی هاوپەیمانان، بەردەوامن لەهەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بەبوونی گروپی چەکداری داعش لەو ناوچانەی کە خۆیان تێدا حەشارداوە.

ئەم ئۆپەراسیۆنە لە دوای هێرشەكەی 22ی ئادار دێت، دوای دڵنیابوونەوە لە كۆبوونەوەی چەكدارانی داعش لە ئەشكەوتەكانی شاخی مەخمور.
Aa

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا