پۆڵەتیك پرێس
رۆژنامەكانی بەریتانیا ئاشكرایانكرد، وتەبێژی پێشووی رێكخراوی قاعیدە، عادل عەبدول باری دوای ئازادبوونی لە زیندانی ئەمریكا لەئێستادا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دەژی.
رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویكردەوە، یاریدەدەری پێشوی رێكخراوی قاعیدە دوای ٢٥ ساڵ لەزیندانیكردنی لەلایەن ئەمریكاوە، لە ئێستادا لەگەڵ خێزانەكەی لە جێگایەك دەژی لە لەندەن كە نرخەكەی زیاتر لە یەك ملیۆن دۆلارە.
ئاماژە بەوەشكراوە، عادل عەبدولباری بە رەچەڵەك میسرییەو یەكێك بووە لە “مەترسیدارترین” سەركردەی رێكخراوی قاعیدە.
هاوكات میدیاكانی بەریتانیا باسیان لەوەكردووە، هەرچەندە ئێستا عەبدولباری لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە لەژێر چاودێری وردایە، بەڵام نیشتەجێبوونی لەو وڵاتە نیگەرانی زۆری دانیشتوانی بەریتانیای لێكەوتوەتەوە.
عادل عەبدولباری سالبَی 1998بەهۆی تێوەگلانی لە تەقینەوەی باڵیۆزخانەكانی ئەمریكا لە باشوری ئەفریقا كە بووە هۆی كوژرانی ٢٢٤ كەس، لەلایەن ئەمریكاوە دەستگیركرا، بەڵام لە مانگی كانونی یەكەمی ساڵی رابردوو بەهۆی زیادبوونی كێشی و گرفتی تەندروستییەوە لەلایەن دادوەرێكی فیدڕاڵی ئەمریكاوە ئازاد كرا.