ئەردۆغان جەختی كردەوە لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا جارێكی تر ئاماژەی‌ كردەوە بە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان.
ئەمڕۆ ئەردۆغان كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سەبارەت بە هەڵوێستی توركیا لەبارەی‌ بونە ئەندامی سویدو فنلەندا لە ناتۆ ئەنجامدا.
ئەردۆغان وتی، “كار لەسەر پاككردنەوەی‌ منبج و تل رەفعەت دەكەین لە تیرۆریستان” وەك ئاماژەیەك بە هێزەكانی سوریای دیموكراتی (هەسەدە).

ئاماژەی‌ بەوەشداوە، “بەشێوەیەكی لەسەرخۆ پرۆسەكانمان لە ناوچەكانی تری باكوری سوریا دژ بە تیرۆر بەردەوام دەبێت.”

سەرۆكی توركیا باسی لەوەكردوە، كە ناتۆ پشتیوانی تەواوەتی توركیای نەكردوەو سوید 350 ملیۆن دۆلاری داوە بە پارتی كرێكارانی كوردستانی و موشەك و چەكی سویدی دەستكەوتوە”.

وتیشی: “ئەو لایەنانەی بێ بەرامبەر چەك‌ بە تیرۆرستان دەدەن و بە پارەش بە توركیا نایفرۆشن، شایەنی ئەوەیە بە دەوڵەتی تیرۆرستان ناوببرێت، نەك دەوڵەتی یاسا”، ئەمەش وەك ئاماژەیەك بۆ ئەمەریكا، كە بەهۆی دەستبەردارنەبوونی ئەنقەرە لە سیستەمی “ئێس-400″ی رووسی، لە پێدانی فڕۆكەی “ئێف-16″ بە ئەنقەرە پاشگەز بووەوە”.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، سەرۆكی توركیا دووپاتیكردەوە، هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی “ناتۆ” دامەزراوەیەكی ئەمنییە، نەك بۆ ئەوەی پاڵپشتی لە رێكخراوە تیرۆریستییەكان بكات. ئەم گوتەی ئەردۆغانیش وەك وەبیرهێنانەوەیەكە بۆ هەوڵەكانی هەریەك لە سوید فینلەندا بۆ بوونە ئەندام لە ناتۆ، لەكاتێكدا توركیا بەرهەڵستی ئەو هەوڵەیان دەكات و بەردەوام جەخت دەكاتەوە، تا ئەندام و لایەنگرانی پەكەكە لە وڵاتەكانیان رادەستی توركیا نەكەنەوە، رێگەی بە ئەندامبوونیان لە هاوپەیمانێتییەكە نادات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا