قوباد تاڵەبانی: زمانەکەمان ناسنامەمانە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک پیرۆزدەکات و دەڵێت، “زمانەکەمان ناسنامەمانە”.

ئەمڕۆ سێشەممە قوباد تاڵەبانی لە بڵاوکراوەیەکدا لە فەیسبوکی خۆی نوسی، “ئێستا کە وەک نەتەوە ماوین لەبەرئەوەیە باو و باپیرانی ئێمە بەهەر نرخێک بووبێت زمانەکەمانیان پاراست”.

دەشڵێت، “لێرە بەدواوە ئەرکی ئێمەیە زمانەکەمان بپارێزین”.

21ی شوباتی هەموو ساڵێک تایبەتە بە زمانی دایک، لە ساڵی 1999ەوە یونسکۆ ئەم ڕۆژەی تایبەت کردووە بۆ زمانی دایک و هەموو ساڵێ لەلایەن وڵاتانی ئەندامەوە بەشێوەی جیاجیا یاددەکرێتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا