سعودیە میوانداری کۆبوونەوەی نێوەندگیری رووسیا و ئۆکراینا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەبێ بەشداری رووسیا، سبەینێ کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتان سەبارەت بە پرسی قەیرانەکانی رووسیا-ئۆکراینا لە ریازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ هەینی، شانشینی عەرەبی سعودیە، لەرێگەی پێگەی فەرمی دەوڵەتەوە رایگەیاند، وڵاتەکەیان کۆبونەوەیەکی نێودەوڵەتیی سەبارەت بە پرسی قەیرانەکانی رووسیا و ئۆکراینا، بە بەژداری کۆمەڵێک راوێژکاری ئاسایشی نێودەوڵتی و نوێنەرانی بەشێک لە وڵاتان سەبارەت بە پرسی ئۆکراینا رێکدەخەن.

پێگەی فەرمی دەوڵەتی سعودیە ئاشکرایی کردووە، کۆبوونەوەکە سبەینێ رێککەوتی 06ی 8ی 2023 لە ریازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەدەچێت و ئامانج لە کۆبوونەوەکە گەیشتنە بە چارەسەرێکی ریشەیی و مرۆڤانە بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانەکانی ئۆکراینا.

محەمەد بن سەلمان، سەرۆک وەزیران و شازادەی جێنشینی سعودیە وتی، “وڵاتەکەمان هەموو ئامادەییەکی تێدایە بۆ بەردەوامیدان بە هەوڵەکانی گەیشتن بە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە ئۆکراینا”. هەروەها ئەوەشی وت کە وڵاتەکەیان پشتیوانی هەر دەستپێشخەریەک دەکەن بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری قەیرانەکان و کارەساتە مرۆییەکان کە لە ئێستادا لە ئۆکراینا روودەدەن.

بەبێ بەشداریکردنی رووسیا، ئۆکراینا و سعودیە نزیکەی 40 وڵاتی جیهانییان بانگهێشتی کۆبوونەوەکە کردووە، چین وەک گەورە زلهێزی بلۆکی رۆژهەڵاتی بە ‘نێردەیەکی تایبەتی خۆی’ بەشداری لە کۆبونەوەکە دەکات، ئۆکرایناش لە هەوڵدایە بۆ دروستکردنی کۆدەنگییەکی جیهانی لە بەرامبەر پەراوێزخستنی رووسیا. دیارترین وڵاتە بانگهێشتکراوەکانی کۆبوونەوەکە بریتین لە: چین، هیندستان، بەڕازیل، ئەفریقای باشور و هەندێک لە وڵاتانی کەنداو.

جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا، لە 24ی شوباتی 2022 دەستیپێکرد، وڵاتانی جیهان بەردەوام لە هەوڵدان بۆ راکێشانی هەردوو وڵات بۆ سەر مێزی گفتووگۆ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا